مەسرور بارزانی:پێشوازی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق کرد


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022 پێشوازیمان لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرد .
هەردوولا خوازیاربووین کە حکومەتی نوێی عێراق، حکومەتێک بێت بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان 
ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات .
أحدث أقدم

نموذج الاتصال