حکومەتی هەرێم بەشداری کۆمکاری عەرەبی دەکات




 حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەیماننامەی عەرەبی سەر بە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکات



بڕیارە لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ کۆبوونەوەکانی گفتوگۆی ڕاپۆرتی دووەمی کۆماری عێراق تایبەت بە پەیماننامەی عەرەبی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بارەگای کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە قاھیرە بە بەشداری شاندێکی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی ھەرێم ئەنجام بدرێت.


بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێکخەری ڕاسپاردەی نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی شاندی کۆماری عێراقدا بەشدار دەبێت بۆ خستنەڕووی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووی پابەندبوون بە پڕەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و، ئەو پێشکەوتنانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون و وەڵامدانەوەی ئەو ڕاسپاردانەی ئاراستەی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکرێن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال