ئەمریکا ھێز ڕەوانەی سنورەکانی پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات


 ئەمریکا ھێزی سەربازیی ڕەوانەی سنورەکانی پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات، ئەوەش وەک ھەوڵێکی ناتۆ بۆ پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی لە خۆرھەڵاتی ئەوروپا.


دوای ئەوەی ڕووسیا و بێلاروس مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشیان لە خاکی بێلاروس دەستپێکرد، لە وەڵامی ئەو مانۆڕە سەربازییە، ئەمریکا ھێزی سەربازی لە ئەڵمانیاوە  بۆ سنورەکانی ڕۆمانیا و پۆڵەندا ڕەوانە کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ بۆریس جۆنسن وەزیری دەروەی بەریتانیا ڕایگەیاند، جێگیربوونی ھێزەکانی ڕووسیا لە خاکی بێلاروس بە بیانووی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی، ئاسایشی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە. وتیشی، ناتۆ ھێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرھەڵاتی ئەوروپا دەکات.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال