ئەرێ لە سلێمانی مووچەخۆر هەیە؟ ئەی ئەو هەموو موزایەدەیە چی بوو؟!


 ئەرێ لە سلێمانی مووچەخۆر هەیە؟ ئەی ئەو هەموو موزایەدەیە چی بوو؟! 


پازدە رۆژی تەواوە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2022ی فەرمانبەران دەستی پێکردوە، کەچی هەموو ئەو دامەزراوانەی بۆ وەرگرتنی مووچە ناویان راگەیاندرا بوو، لە هەولێر و دهۆک مووچەیان وەرگرتووە و لە سلێمانی لەبەر ئەوەی یەکێتی هەموو داهاتی سلێمانی بۆ مانگی یەک دزیوە، مووچە نەدراوە!

بەپێی ئەوەی هیچ یەکێک لەو مووچەخۆرانەی ساڵانی رابردوو بە پاساوی مووچە دروشمی (عەبادی عەبادی)یان دەگوتەوە، هەروەها بەپێی ئەوەی تا ئێستا یەک کەمپینچیش قسەی لەسەر نەکردووە 

ئەمە ناچاری کردوین بپرسین لە سلێمانی هیچ مووچەخۆرێک هەیە؟ بەم بێدەنگییە بێ وادیارە نییە و هەموو ئەوانەشی بە پاساوی مووچە لە ماوەی ساڵانی رابردوو خۆپیشاندانیان کردووە یان کەمپینیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داناوە، دەمامکداری سەر بە یەکێتی و کلکی بەرپرسە دز و مافیاکانی ئەو حزبە بوون!

مادام لەسەر مووچەی دزراوی خۆتان بە دەستی یەکێتی لە سلێمانی قسە ناکەن، کەواتە موزایەدەش مەکەن و جارێکیتریش مێشکی خەڵک کاس مەکەن!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال