ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
پاش رووداوی کوشتنی هاوڵاتی (ئەحمەد لەتیف سلێمان ) دوێنێ شەو ٣-٢-٢٠٢٢ لە ناو ماڵەکەی لەگوندێکی سنووری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت بە ناوی ( س.ی. ق) ، تۆمەتبار ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کرد و دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەنددار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر