هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دوای به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سیاده و ره‌وتی سه‌در هاتووه.
هیچ نیازێك بۆ لێكترازاندنی ناوماڵی شیعه له ئارادا نییه
دوایین سه‌ردانمان بۆ نه‌جه‌ف و دیدارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ئه‌رێنی بوو
ئێمه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكین بۆ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و ئیتاری ته‌نسیقی
بوونی هه‌ر بۆشاییه‌كی حكومی یان ده‌ستووری، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ناكات و به خێرایی كار له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێك ده‌کە‌ین، كه زۆرترین لایه‌نی نیشتیمانی تێیدا به‌شدار بن
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه گۆڕانكاریی زۆری له بنه‌مای یارییه سیاسییه‌كاندا كرد
هاوپه‌یمانێتی ئێمه له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و سیاده، به‌هێز و یه‌كگرتووه
پێویسته لایه‌نێكی دیاریكراوی خاوه‌ن بڕیار هه‌بێت، كه بتوانێت به‌رپرسیارێتی سه‌ركه‌وتن یان شكستخواردن له ئه‌ستۆ بگرێت
لێكتێگه‌یشتنی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌یه و دیدگایه‌كیش بۆ یه‌كخستنی گرووپه چه‌كداره‌كان و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له ئارادایه و هیچ نیازێكیش بۆ ده‌ستبردن بۆ حه‌شدی شه‌عبی له‌ئارادا نییه
وڵات بۆ هه‌موومانه و هاوبه‌شێتییه‌كه‌شمان پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه مافی هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت
ئێمه له ناكۆكییه‌كانی شیعی شیعی نیگه‌رانین