سووریا.. ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازیی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی کردە ئامانج


 سووریا.. ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازیی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی کردە ئامانج


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە درەنگانی شەودا ئیسرائیل لە رێگەی مووشەکەوە چەند پێگەیەکی سەربازیی لە دەوروبەری شارۆچکەی رەخلە و لەنێوان هەردوو شارۆچکەی ئەمبیا و کەفەرقوق لە گوندەوارەکانی دیمەشقی باشووری رۆژئاوا کردە ئامانج، ئەم ناوچانە پێگەی سەربازیی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەخۆ دەگرێت، دوابەدوای بۆردومانەکە دووکەڵێکی چڕ بە ئاسمانی ناوچەکە بەرزبوویەوە و تا ئێستا زانیاری دەربارەی زیانە گیانی و ماددییەکان نییە.




أحدث أقدم

نموذج الاتصال