وەک وەڵامدانەوەیەک دژی ئاماژەکانی ئەمریکا.. چین کەشتی و فڕۆکەی بۆمبهاوێژ


 

وەک وەڵامدانەوەیەک دژی ئاماژەکانی ئەمریکا.. چین کەشتی و فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و فڕۆکەی جەنگی رەوانەی دەوروبەری تایوان کرد


ئەمڕۆ هەینی، تەلەڤیزیۆنی نیمچەفەرمیی چین لە زاری شی یی لۆ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سوپای رزگاری میللی گواستەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی سوپای چین کەشتیی جەنگی و فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و فڕۆکەی جەنگی رەوانەی دەریای چینی باشوور و ناوچەی دەوروبەری تایوان کرد.

شی، ئەوەشی زیاد کرد: "ئەم کارە وەڵامدانەوەیە لە دژی رەوانەکردنی ئاماژەی هەڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەربارەی تایوان".


هەر ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ خاتوو تسای ئینگ وین، سەرۆکی تایوان، بۆب مینیندیز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا گوتی، تایوان وڵاتێکە گرنگی جیهانیی خۆی هەیە و ئاسایشەکەی لێکەوتەی هەیە بە سەرانسەری جیهانەوە.


ئەم سەردان و ئاماژانە بۆ تایوان وەک وڵاتێک، چین توڕە دەکات و ئەوە رەت دەکاتەوە چونکە تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال