لە بەغدا تەقە لە كارمەندێكی باڵوێزخانەی ئێران كرا


  لەناو شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵی، تەقە لە كارمەندێكی باڵوێزخانەی ئێران كرا كە هاووڵاتییەكی عێراقیە.

سەرچاوە ئەمنییەكان بڵاویان كردەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێك كراوە لە باكووری شاری بەغدا، كە سەرنشینەكەی هاووڵاتییەكی عێراقی بووە و كاری پارێزەرایەتی بۆ باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا دەكات.

كارمەندەكەی باڵوێزخانەی ئێران بە ئۆتۆمبێلەكەی بە شەقامی ئەكەد لە شاری كازمیەدا تێپەڕیوە و تەقەی لێ كراوە، بەڵام بە سەلامەتی دەربازی بووە.

بەپێی زانیارییەكان، تەقەكەرەكە بەسواری ماتۆرسیكلەوە هێرشی كردووەتە سەر كارمەندەكەی باڵوێزخانەی ئێران.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال