ڕۆژنامەنوس:ئەسرین عاسی شوانی ڕژێمی بەعس بە ئەنفال ویستییان ناسنامەمان بسڕنەوە


 

بە ئەنفال ویستیان ناسنامەمان بسڕنەوە


ئەسرین عاسی شوانی


نامڕۆڤایەتی بگاتە ئاستێک،ڕوحی جوانترین بونەوەرەکان زیندەبەچاڵ بکرێت،شاباڵی پەپولەی ژوان بشکێندرێ،کەلتورو جلی ملی بشێوێندرێ،دەبێ ناوی چی لێ بنرێت،داتاشرین لە مرۆڤایەتی،یان سڕینەوەی مێژوو.

حکومەتی بەعس وەک هەمیشە بۆ بڕەودان بە کردەوەکانی حەڵاڵ کردنی کارە نامرۆڤایەتیەکانی دین و فەرمایشەکانی قورئانی بەکار دەهێنا، وەک قڕکردنی کورد لە باشوری کوردستان،کە بەناوی پرۆسەی ئەنفال پێی هەستا ،بەهەمان شێوەش شەڕی لە گەڵ ئێران بەبەکارهێنانی زاراوەیەکی فتوحاتی ئیسلامی وەک قادیسیە ،یان قادسیەی سەدام هەشت ساڵ گەلانی عێراقی دووچاری شەڕکرد،لەو شەڕانەش دا تاڵانی و کوشتن و سوتماک کردنی ناوچەی شەڕی حەڵاڵ کرد بۆ خۆی هەروەک داعش کە جوڵانەوەیەکی ئیسلام گەرای بوو ئەو ناوچانەی غەیری عەرەبی بوو هەموو کردەوەیەکی دوور لە مرۆڤایەتی تیا ئەنجام ئەدا وەک تاڵانی و بردنی ژن و کچ بە سەبایەو حەڵاڵ کردنی بۆخۆی وەک لە شنگال رووی دا بەڵام لە ناوشاری موسڵ کەناوچەیەکی عەرەبیە تەنها داگیری کردو هیچ لەوانە ڕوی نەدا کە بەرامبەر شنگال کرا،بەڕاستی ئەوە نەهجی عەرەبە بەرامبەر گەلانی غەیرە عەرەبی ئەنجامی ئەدەن و قورئان و ئایەتەکانیشی دەکەنە قەڵغان بۆ ڕەوایەت پێدانی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال