ئێرانییەكان هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر بوونی بنكەی مۆساد لە هەولێر نەبوو


 ئێرانییەكان هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر بوونی بنكەی مۆساد لە هەولێر نەبوو


سەرچاوەیەك لە نێو شاندەكەی عێراق بۆ ئێران كە ڕۆژی ١٣ی ٤ی ٢٠٢٢ سەردانی ئێرانیان كرد و لەگەڵ سەركۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە، ئاشكرای كرد، شاندەكەی عێراق بە تایبەت بۆ ئەوە سەردانی ئێرانیان كردبوو كە ئەو بەڵگانەیان بدەنێ لەبارەی مووشەكبارانكردنی ماڵی شێخ باز و كەناڵی (كوردستان٢٤) كە ئێرانییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن لەبارەی بوونی بنكەی مۆساد.

سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە، شاندی عێراق بە بەرپرسانی باڵای ئێرانیان گوتووە، هەر بەڵگەیەكتان لەسەر بوونی بنكەی مۆساد لە هەولێر هەیە، پێمان بدەن، بەڵام لایەنی ئێران هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر بوونی بنكەی مۆساد لە هەولێر نەبوو، بۆیە هیچ بەڵگەیەكیان بە شاندەكە نەدا، ئەمەش دەریخست كە ئەو مووشەكبارانە تەنیا دەستدرێژی بووە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق، زوڵم و ستەم بووە لە خەڵكی هەرێمی كوردستان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال