پێشەوا هەورامانی: لەم سەردانەی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی بۆ تورکیا دوو تەرەف عاجزبوون


 

لەم سەردانەی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی بۆ تورکیا دوو تەرەف عاجزبوون،ئەوانەی بە ماچی شانی خەزعەلی ڕازین لەگەڵ ئەوانەی دەیانەوێت لەو شوێنانە پێشوازیان لێبکرێت و تا ئێستا نەبۆتە قسمەتیان.


تەفسیرات و تەئویلاتی زۆر کرا بۆ ئەم سەردانە،میدیای سێبەرو بەرهەتاوی دژە حکوومەت درێغیان نەکرد،بێ ئەوەی بگەڕێنەوە لەگوگڵ سەیری سەردانەکانی تەیب ئەردۆغان بکەن کە سەرکردەی زۆر لە وڵاتانی بەم شێوەیە بینیوە.


ئەم سەردانە تەنانەت کاک عەبدولستاری دەرنەچوی ئینتیخاباتیشی کردە شارەزای پرۆتۆکۆل،نایشارمەوە بەمەیان دڵخۆشم، ئەو پیاوەی بۆتە وتەبێژی یەکێتی و تا دوێنێ پەرلەمان و دیموکراسی و کرانەوەی پێ کوفربوو، حزبەکەشی یەکێتی پێ کافر ، ئێستا ئیتر بۆتە شارەزای پرۆتۆکۆل مایەی دڵخۆشییە بۆ شوکری خودا نەکەین!.


پێشەوا هەورامانی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال