قوباد تاڵەبانی کۆدەتای بەسەر کوڕانی کۆسرەت ڕەسول کرد


قوباد تاڵەبانی بە چ ڕێگایەك مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە هەولێر لە ژێر چاودرێری ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ دەركرد؟

دوای ئەوەی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی و بە ئاگادار بافڵ تاڵەبانی هێزێكی كۆماندۆ بەرەو هەولێر جوڵەی پێدەكرێت، هێزەكەی كۆماندۆ هەڵدەكوتنە سەر بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە هەولێر سەرجەم دەروازە سەرەكیەكانی مەكتەبی سیاسی كۆنتڕۆڵ دەكەن بەو هێزەی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ ڕادەگەینن، لەمڕۆ بەدواوە پاراستنی بارەگای مەكتەبی سیاسی لە ئەستۆی ئەواندایە، تا ئەمرۆ ئەو هێزە كۆماندۆ نەكشاونەتەوە و لە ژێر زەمینی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە هەولێر جێگیربوون

بەپێی زانیارییەكان، ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ ئاگاداری جوڵە پێكردنی ئەو هێزە نەبوون، ئەمەیان بەجۆرێك لە ئیهانەكردن بۆ سەر خۆیان زانیوە، بیانووەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ جوڵە پێكردنی هێزی كۆماندۆ بۆ سەر بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی قەناعەتپێكەر نین، قوباد تاڵەبانی بە كوڕانی كۆسرەت ڕەسوڵی ڕاگەیاندوە وەك ماڵی تاڵەبانی ترسمان هەبووە لاهور جەنگی تاڵەبانی دەستبەسەر بینای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی بگرێت لە هەولێر.

ترسێكی دیكەی قوباد تاڵەبانی ئەوەبوە، گومانی هەبووە لەم كاتەدا كە دەنگۆی گەڕانەوەی لاهور جەنگی تاڵەبانی گەرمە، ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ و لاهور جەنگی ڕێكبەكەون، لاهور جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی بگەڕێتەوە هەولێر دەست بەدەوامی  ئاسایی خۆی بكات لە بارەگای مەكتەبی سیاسی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال