بافڵ تاڵەبانی بۆ چارەسەر لە ئەڵمانیایە

 بافڵ تاڵەبانی بەهۆی ئاڵوودەبوونی بە حەب و ماددەی هۆشبەر لە  نە خۆشخانەی ئەڵمانیا بۆ چارەسەر خوێنی گۆڕدراوە

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای كرد، ماوەی چەند رۆژێكە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە دەرەوەی وڵاتە بۆ چارەسەر، بە دیاریكراویش لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیایە، ”ئەمجارە لەسەر بڕیاری پزیشك، ماوەی 15 رۆژ هێڵدراوەتەوە، چونكە چارەسەری ئاڵوودەبوون بە دەرمان و ماددەی هۆشبەر وەردەگرێت.“ 

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە ماوەیەک لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی خوێنی گۆڕدراوە، پاشان گەڕاوەتەوە کوردستان و بانگەشەی پابەندبوونی ئایینی کردووە و چەند یانەیەکی شەوانەشی لە سلێمانی داخستووە، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە سەر هەمان خووی پێشوو، بۆیە ئەمجارە لەپێناو زیاتر تەشەنە نەسەندنی حاڵەتەکەی و تاوەکو خەڵکی هەستی پێ نەکەن، بردوویانەتەوە بۆ ئەورووپا بەمەبەستی چارەسەر. 

بەپێی بەدواداچوونی بارزانی پۆست، نزیكەی 20 رۆژە بافڵ تاڵەبانی هیچ دەركەوتنێكی فەرمی نییە و لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك)، دوایین دەركەوتنی لە 8ـی نیسانی 2023 بووە. تەنانەت سەردانەکانی شاندی یەکێتی کە هەمووجار بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرۆکایەتی دەکرد، ئەمڕۆ بە سەرکردایەتی رەفعەت عەبدوڵا کراوە و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ عەممار حەکیم ئەنجام داوە. 


أحدث أقدم

نموذج الاتصال