لە وەڵامی ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس و كۆمپانیای ستارلینك بە دابینکردنی ئینته‌رنێت بۆ رێكخراوه مرۆییه دانپێدانراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی غه‌ززه ، ئیسرائیل پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمپانیای سپێس ئێکس ڕاگرت.
ڕۆژی شەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2023، شلۆمۆ کەرخی وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل پچڕاندنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمپانیای (سپێس ئێکس)ـی دامەزرێنەری سیستەمی مانگی دەستکردی (ستارلینک) راگەیاند، بەهۆی بڕیاڕی خاوەنی کۆمپانیاکە ئیلۆن ماسک لە بەکارهێنانی ئەو سیستەمە بۆ رێکخراوە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە.
وەزیری گەیاندنی ئیسرائیلی لە رێگەی تۆڕی پەیوەندی کۆمەڵایەتی(ئێکس) گوتی:"حەماس ئەو سیستەمە ئاسمانیەی ستارلینک بۆ کردەوە تیرۆریستیەکان بەکار دێنێ، گوتیشی:"لەوانەیە ماسک ئامادەیی هەبێ بۆ بەستنەوەی ئەو سیستەمە بۆ ئازادکردنی منداڵ و کوڕ و کچ و پیرەکانمان کە رفێندراون، هەتا ئەو کاتە وەزارەتەکەم لە بەکارهێنانی ستارلینک دەوەستێ".
ملیاردێری ئەمه‌ریکی ئیلۆن ماسک ئه‌مڕۆ شەممە رایگەیاندبوو:" ستارلینک ئینته‌رنێت بۆ ئەو ڕێکخراوانە دابین دەکات باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتین و یارمەتی پێشکەشی غەززە دەکەن".
پێشتر ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، هاوشێوه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هیومان راستس وۆچ و چه‌ند رێكخراوێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له پچڕانی په‌یوه‌ندییان به تیمه‌كانیان له غه‌ززه ده‌ربڕیبوو.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، حەفت هەزار و 702 فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 18 هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، 3500 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
رۆژی هه‌ینی 28ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماس گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.