12بۆ 18 ملیۆن دینار بۆ خانەنیشانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە: خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی  پێشمەرگە بەردەوامە


لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی و كەمئەندامی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی بەردەوامە و ئێستا بۆ خانەنشینی سەربازی و کۆچکردوو و ئەوانەی بە هۆکاری تەندروستی خانەنشین دەبن، پارەکە خەرج دەکرێت."


ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی ئەو بڕەی بۆیان دیاری کراوە، پارەکە خەرج دەکرێت، گوتیشی: "مەرجی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت ئەوەیە، کە دەبێت ئەو کەسانە دۆسیەیان لە بەڕێوەبەرایەتییمان هەبێت و مامەڵەکانیشیان تەواو بێت و بەپێی ساڵانی خزمەت و بڕوانامە بڕەکەی دەگۆڕێت."


لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، جەختی کردەوە: "ئەوانەی کەمئەندام و شەهیدی شەڕی داعش بوون و دۆسیەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامانە، هەموویان پاداشتی کۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج کراوە."


پاداشتی کۆتایی خزمەت، كۆكراوەی دوا مووچەیە بۆ ساڵێك و شەش مانگ خەرج دەكرێت، کە بەگشتی لەنێوان 12 بۆ 18 ملیۆن دینار دەبێت.

#barzanipost

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال