وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی 3 موچەکە دەکات


 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە.


ئەمشەو چوارشەممە 6/12/2023، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و نەوتیشی رادەست کردووە."


گوتیشی: "عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیابکرێتەوە."


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشی گەیاند: "لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، داوای سێ مانگی دیکەی مووچەمان بە قەرز کردووە."


هەروەها پێشەوا هەورامانی ئاماژەشی بەوە دا: "پەیوەندیی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی هەیە"

أحدث أقدم

نموذج الاتصال