د.ئومێد سەباح : بەم نزیکانە موچەی مانگی 9 دابەشدەکرێت

 

ئومێد سەباح: نامەی مەسرور بارزانی بۆ سوودانی لەبارەی سێ 700 ملیار دیناری دیكە خاڵی یەكەمی گفتوگۆكانمانە

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی مووچەی مانگی 9 و ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/12/2023، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "تەواوی ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە تەواو بوون، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی بەردەوام دەبێت و لە کاتێکی نزیکدا شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا.

لەبارەی سێ مووچەکەی ئەمساڵ، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران گوتی: "مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نامەی بۆ سوودانی ناردووە، نامەی مەسرور بارزانی بۆ سوودانی لەبارەی سێ 700 ملیار دیناری دیكە خاڵی یەكەمی گفتوگۆكانمانە."

دوێنی چوارشەممە 6/12/2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکوومەتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و نەوتیشی رادەست کردووە."

گوتیشی: "عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیا بکرێتەوە."

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش كرد: "لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیار دینارەكە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، داوای سێ مانگی دیکەی مووچەمان بە قەرز کردووە."

پێشەوا هەورامانی هەروەها ئاماژەی بەوەش دا: "پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی هەیە."


أحدث أقدم

نموذج الاتصال