بەپەلە وادەی گەیشتنی 700 ملیارەکە ڕاگەیەندرا

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا رایگەیاند، لەسەر پرسی مووچە و بودجە؛ هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە. دەشڵێت، ” ٧٠٠ ملیارەکەش دەگاتە هەرێم”.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بچێتەوە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.


ئاماژەی بەوەش کرد، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجە.

وتیشی، ” هەفتەی داهاتوو ٧٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال