بافڵ تاڵەبانی هەڕەشە لە کادر و ئەندامانی حزبەکەی دەکات

 

بەپێی زانیارییەکان؛
(بافڵ تاڵەبانی) سەرۆکی یەکێتیی هەڕەشەی لە سەرجەم مەڵبەندەکانی حیزبەکەی و ئاسایش و پۆلیس و فەرمانبەرانی یەکە ئیدارییەکانی سنوری خۆی کردووە، کە دەبێت بە ناچاری بێنە کەرکووک و بەشداری لە ئاهەنگێکی لیستی (یەکێتی) بکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

“بافڵ تاڵەبانی” بە بەرپرسانی حیزبەی گووتوە؛ هەر کەسێک پابەند نەبێت بەشداریکردن لەم ئاهەنگەی یەکێتییدا، لە پۆستەکەی و شوێنی کارەکەی دووری بخەنەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت؛ بارودۆخی یەکێتیی لە کەرکووک، بە خراپترین کاتەکانی خۆیدا تێدەپەڕێت، یەکێتیی مەڵبەند و کۆمیتەکانی بە تەواوی (شەلەل) بووە و ژمارەیەکی زۆریشیان پەیوەندیان بە پارتییەوە کردووە.

هەریەکە لە ئاسۆ مامەند، ڕەوەند مەلا مەحمود، بە توندی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە سەرزەنشت کراون و لەسەر خراپی ڕەوشی دەنگی یەکێتیی لە
کەرکووک، چەندین ڕاپۆرت گەیشتووەتەوە بافڵ تاڵەبانی کە یەکێتیی خراپترین هەڵمەتی بانگەشەی هەبووە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال