ئەمریکا بڕیاری دا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە پێشمەرگە بدات

لەم دواییانەدا کۆنگرێسی ئەمریکا بودجەی بەرگریی بۆ ساڵی داهاتوو پەسەند کرد، کە پاڵپشتییەکی بەهێزی بۆ تواناکانی بەرگریی هەرێمی کوردستان و عێراق نیشان دا. پێنتاگۆن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەو ناوچانە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دژی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی.


هاوكات گۆڕانکارییەک لە بودجەدا کراوە. بودجەی بەرەنگاربوونەوەی داعش و هاوکاریکردنی هێزە سەرەکییەکانی وەک پێشمەرگە، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەبەردەم کەمبوونەوەدایە. ئەم بڕیارە لە گۆڕانکارییەکانی یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٢ هاتووە.


ئەم یاسایە پاڵپشتیی بۆ فەرمانگەی هاریکاریی ئەمنی لە عێراق تا ساڵی دارایی 2024 درێژ دەکاتەوە، تا 1ی ​​شوباتی 2024 پلانێکی وردی کارکردن دادەڕێژرێت بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەی کوردستان لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. پلانەکە بریتییە لە دابینکردنی ئامێری پێویست و ڕاهێنان بۆ بەکارهێنانی.


بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت کە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا دەست بکرێت بە جێبەجێکردنی پلانەکە، بەڵام ئەگەر وەزیری بەرگری پێی وابێ کە ڕەنگە کێشە لە سەرچاوە و ئامادەکارییەکانی ئەمریکادا دروست بکات، لەوانەیە دوا بخرێت. پێویستە وەزیری بەرگری لە هەر دواکەوتنێک لیژنەکانی بەرگریی کۆنگرێس ئاگادار بکاتەوە و 30 ڕۆژ جارێک نوێکاری پێشکەش بکات.


سەرەڕای ئەوەش، بڕیارە لە 1ی تەمووزی 2024، کۆنفڕانسێکی ورد سەبارەت بە پێشکەوتنەکان ئەنجام بدرێت، کە تێڕوانینێک بۆ هەوڵە بەردەوامەکان لە دژی هەڕەشە ئاسمانی و مووشەکییەکان لە عێراق، بە کوردستانیشەوە، پێشکەش بکرێت.


یاساکە لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانیشەوە تێپەڕێنرا و ئێستا لە چاوەڕوانی واژۆی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکادایە بۆ ئەوەی بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال