لێدوانی سودانی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ جەختی لە زەروورەتی پابەندبوونی حكوومەتەكەی بە ڕێككەوتنەكانیان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە و باسیشی لەوە كرد كە مەبەستیانە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە كاتی خۆیدا بدرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 12ی 2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، حكوومەتەكەی زۆر مەبەستیەتی بار و گوزەرانی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان باشتر ببێت و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە كاتی خۆیدا بدرێت وەك چۆن هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق وەریدەگرن.

ئاماژەی بەو ڕێككەوتنانەش كرد كە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە هەیەتی لەگەڵ زەروورەتی پابەندبوون پێیانەوە.
جەختیشی لە پشتیوانیی حكوومەتەكەی بۆ كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووەتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان


أحدث أقدم

نموذج الاتصال