ئیسرائیل دوو سەربازی ئێرانی دەکوژێت



سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرانی دوو ئەندامی لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە سووریا راگەیاند و دەڵێت، “راوێژکاری سەربازی بوون و لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان”دا کوژراون.

رۆژی شەممە، 2ـی کانوونی یەکەمی 2023 سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “دوو ئەندامی سوپای پاسداران لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی راوێژکارییان لە بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە سووریا شەهید بوون”.

ڕاگەیەنراوەکەی سوپای پاسداران ئاماژە بە کات و شوێنی کوژرانی ئەو دوو پاسدارە نەدراوە و نووسراوە، “هەریەک لە محەممەد عەلی عەتایی شورچە و پەنا تەقیزادە بەهۆی هێرشی رژێمی زایۆنی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان شەهید بوون”.

سوپای پاسداران ئاماژەی بە پلەی سەربازی ئەو دوو ئەندامەی نەداوە و تەنیا وەکو پاسدار ناوی هێناون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 2ـی کانوونی یەکەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، “ئەمڕۆ نزیکەی کاژێر 1:35 خولەکی بەرەبەیانی، ئیسرائیلی دووژمن لە ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کرد و چەند پێگەیەکی لە نزیک دیمەشق بۆردوومان کرد”.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال