لە کۆی ملیۆنێک و 114 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان، نزیکەی 15 هەزار کەس ماون بایۆمەتری بکەن و زۆرینەیان خانەنشینی سەربازی و مەدەنین، تەنیا شەش ڕۆژیش لەبەردەمیاندا ماوە بۆ ئەوەی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی (UPN) تەواو بکەن.
شەش ڕۆژ واتە تاوەکو 20-11-2024 لەبەردەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری و یوپی ئێن تەواو بکەن، ئەوانەی ماون بەشێکی زۆریان خانەنشینانی مەدەنی، سەربازی و مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتین.