کات ماوە بۆ یەکڕیزی کورد هەمووتان بگەڕێنەوە لای سەرۆک بارزانی


 

بەرزترین پلە و پۆست بۆ کورد یەکڕیزی ناوخۆیی و هێزی یەکبونە! 
دڵشاد مەولود گەردی 
ئەگەر خوێندنەوەمان بۆ سیاسەت و حوکمڕانی و مێژوی ئەو گەلانە هەبێت کە خاوەنی وڵات و ئاڵا و سەروەری دەوڵەتن، تێدەگەین کە بە یەکگرتویی ناوخۆیی و هێزی یەکدەستی و یەکدەنگی توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن بەسەر هەموو پیلانگێڕی و دوژمنانیاندا، بە پێچەوانەوەش مێژوی کورد سەرەڕای دەیان ئەزمونی شکستخواردوو بەهۆی خیانەت و دووبەرەکی و ناکۆکی ناوخۆیی کە هەمیشە بۆتە هۆکاری لەدەستدانی دەیان هەلی زێڕین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بەڵام هێشتا ئەم هەوڵە شکستخواردوانە نەبونەتە وانە و پەند بۆ ئەوانەی نانخۆر و بەرژەوەندپارێزی دوژمنانی کوردن، بەڵکو هەتا ئێستاش ناپاکی لە خوێنیاندایە و لەسەر هەمان ڕێگای خیانەت بەردەوامن.

ئاشکرایە لە دوای رووخانی رژێمی گۆڕبەگۆر تاکو ئێستا پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابووە، سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کورد بووە، بەڵام بەداخەوە لەهیچ یەکێک لە قۆناغەکاندا پۆستی سەرۆک کۆمار نەیتوانی هیچ پشتیوانی و دەرگایەک بۆ تەنانەت مافە سەرەتاییەکانی کوردیش بکاتەوە! چەندینجار بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بڕدراوە، لە هەموی کارەسات تر ڕوداوی ١٦ ئۆکتۆبەر بوو کە بەشێک لە خاکی کوردستان داگیرکرایەوە و لە ساڵی ٢٠١٠ نیازی ھێرش بۆ سەر کوردستان ھەبوو!  هەروەها  چەندین پێشێلکاری یاسایی ھەبووە لەو ساڵانەدا! کەواتە پێویستە یەکێتی خۆی دەستبەردار ئەو پۆستە ببێت چونکە چەندین ساڵە شکستی هێناوە! پێویستە سیاسەتزانانی کوردستان حەکیمانە بیربکەنەوە و پشتیوانی کاندیدی پارتی بکەن بۆئەوەی ببینن کە پارتی چۆن پۆستی سەرۆک کۆمار دەکاتە کارتی بەهێز و پارێزەری مافە یاسایی و دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەر نەبێت وەکو ئەوانەی تر نابێتە بەرید بۆ وڵاتێکی دیارکراو، ھێشتا کات ماوە با نێو ماڵی کوردستانی بپارێزین و ھەموومان بگەڕێنەوە بۆ لای پێشەوای کوردستان، گومان لەوە دانیە پێشەوای سەردەم سەرۆک مسعود بارزانی زیاتر لە ھەر کەس و لایەنێک لە خەمی کوردستاندایە و لە مەترسییەکان تێدەگات، با بۆ چواردەوری خۆیشمان دەربخەین کە بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوە لە لای پێشەوای کوردستانە.💬

أحدث أقدم

نموذج الاتصال