ئاژانسێکی جیهانی نهێنییەکەی ئاشکرا کرد،خامنەیی بە فەرمی ڕایگەیاند تاران لە بری حەماس شەڕناکات


 ئاژانسی رۆیتەرز:

خامەنەیی بە ئیسماعیل هەنیەی راگەیاندووە تاران لەبری حەماس شەڕناكات


كاتێك حەماس هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە ئێرانی ئاگادار نەكردووە


ئێران پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی حەماس دەكات بەڵام راستەوخۆ نایەتە 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی باڵا چەند زانیارێکی نوێی لەسەر جەنگی حەماس و ئیسرائیل و پشتگیرینەکردنی ئێران بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:


سێ  بەرپرسی باڵا ئاشكرایان كردووە, عەلی خامەنەیی, رابەڕی باڵای شۆڕشی ئێران, پەیامێكی روونی داوە بە ئیسماعیل هەنیە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس, كاتێك لە تاران لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەم یەكیان بینیوە.خامەنەیی پێی راگەیاندووە: حەماس تارانی لە هێرشی (7) تشرینی یەكەم بۆ سەر ئیسرائیل ئاگادار نەكردووەتەوە, بۆیە تاران بەشداری جەنگ ناكات لەبری حەماس، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند خامەنەیی بە هەنیەیەی راگەیاندووە: ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی حەماس, بەڵام بەبێ‌ هاتنەناوەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ، ئەوەشی ئاشکراکرد کە بەرپرسێكی حەماس رایگەیاندووە: خامەنەیی داوای لەهەنیە كردووە, ئەو كەسانە بێدەنگ بكات لە بزوتنەوە فەلەستیەكان, كە بە ئاشكرا داوا لە ئێران و گروپی حزبوڵای لوبنان دەكەن, بەهەموو توانایانەوە بچنە شەڕەوە دژی ئیسرائیل.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال